ON MY OWN

ON MY OWN

و به نام گناه که ثابت میکند تو آدمی و او خدا

باسێک لەسەر کتێبی دەروێش وەفا

دەرویش، بەرهەمی نووسەرێکی خۆش قەڵم، بەناو کاک عەلی حەسەنیانی ناسراو بە هاوار -ه کە لە 130 لاپەڕاندا بەسەرهاتێکی دڵتەزێن، ئەویندارانە و ڕاستەقینەی کەسێک بەناو دەروێش وەفا، دەگێڕێتەوە و یکێک لە بەرهەمەکانی کاک عەلیه کە ڕەنگ و بوونی ئەوین هەر وەک بەرهەمەکەی تری: کارمامز، وە چاو دەکەوێ.

بەڕاستی نازانم سەرە ڕای ئەوەی کە هەردوو کتێب (بە تایبەت دەروێش) ڕاستەقینەیە و تیرۆکن، ئەوە عیشقی کوردەواریە ئاوا جوان و پاکانە خۆی بە ئاڵای وەفاوە نیشانمان دەدات یا هەستی جوانی کاک عەڵی و ماموستا بوونی لە کڵک وەرگرتن لە وشەی جوان و پێک هینانیان لە کن یەک ترە کە وا هەستی دار و بەرد وەگڕدەخا.

بەڵام بۆ من وەک خۆێنەرێکی ئاسای خاڵی سرنج ڕاکێشی ئەم بەرهەمە، تامەزرۆی نووسەر بوو بۆ بیستنی بەسرهاتی کەسێکە کە نایناسە و نازانە ئایا ئەم تیرۆکە بایخی نووسینی هەیە یا نا و بەو حاڵەوە بە دڵخۆشی و ڕوانینێکی پڕ لە تۆژەرەو (کۆنجکاو) گۆی بیسی دەروێش وەفا دەبێ و لە سەفەری خۆی دەست دەکێشێتەوە و بەراستی چەن خۆش دەبوو کە زۆر بەی هونەرمەندەکانمان ئاوا خاکی بان و بۆ بیستن، نووسین، کێشانەوە و ساز ئاواز وەک با بردەلەێەک بان کە هەر کات هەستیان هەرای لێ کردن بەرەو پیری ڕۆیشتبان.

سەبارت بە شێوەی ئەدەبیاتی بەکارهاتووی ئەم تیرۆکە دەبێ بڵێم کە بەڕاستی کاک عەلی دەستێکی باڵای لە دەربڕینی هەستی جوانی بە زمانێکی ساکار و لە هەمان کات دا پڕ لە وشەی جوانی کوردەواری لەسەر لاپەڕاندا هەبۆ و زۆر جوان بیری خوێنەر دەگەڵ خۆی دەبا بۆ ناو دەریای خەیاڵ و ونی دەکا.

بەڵام بەڕای من تیرۆکی دەروێش وەفا، تیرۆکی کوردستانە و ئەم بەسەرهاتە تاڵە بەسەرهاتی گشت خەڵکی کوردستانی ئەو سردمە و هەر بۆیە ناتواندرێ بە هاسانی لە خۆێنەوەی ئەم جۆرە بەسەر هاتانە چاوپۆشی بکەری. بەتایبەت بۆ نەسڵی نوێ و لاوەکانمان کە بزانن باوک و باپیرەکانیان چۆنیان ساتەکانی ژیان بەسەر بردۆ و وەڵامی زۆر پرسیاری مێژووی و... بدۆزنەوە.

دەروێش وەفا بۆ پێک هێنانی ژیانێکی خۆش دەگەڵ ئەوینی لە شەڕ هەڵات کە چی شەڕ خۆی هاتە بەڕەو پیری.

ساکۆ شوجاعی

١٣٩٧/١٠/٢٣


نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:


All About Me :)

خان و خادم دیدم و مخلوق خالق ندیدم.
خاتون و خواجه دیدم و خالق مخلوق ندیدم.
اما هرچه را که ندیدم در چشمان کور عالم دیدم.
......................................
بر احساس ضرب خورده ام و سوار بر جسم باکره ام
میتازم از این قیل و قال تنهایی به سوی بیابانی نمادین
که هرچند دخترانش از خاک اند و خار اما می ارزند به صد گلبرگ و رنگ دختران خزان
-Sako-

Join Us

Join us in YouTube Join us in Telegram

documentary

    مستند سرای هیمن


    مستند سرگذشت محمد اوراز